سەرۆک کۆمار خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد

2019/09/19

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح دوای نێوەرۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٩/١٩ لە شاری ھەولێر خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد.

لە میانی مەراسیمێکدا کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خەڵاتکردنی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ئامادەیی ئەنجامی دابوو، سەرۆک بەرھەم وتەیەکی پێشکەش بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان کرد و ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵم کەئەمۆ لە شاری ھەولێری ئازیز بەدیدەنیتان شاد دەبم و بەشداری خۆشی و شادی ئەم سەرکەوتنەتان دەکەم، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی خۆتان و کەسوکارتان دەکەم.

ھەر لە میانی مەراسیمەکەدا سەرۆک کۆمار وتی: سەرکەوتنی ئێوە بۆ خۆتان و کەسوکارتان و ئایندەی وڵاتەکەشمان گرنگە، بۆیە داواتان لێدەکەم کە جێ دەستان لە بوژاندنەوە و بونیادنانەوەی وڵات دیار و پرشنگدار بێت، دڵنیاشم ھەر وا دەبێت.

ھاوکات سەرۆک کۆمار سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن، وتی کە پێویستە حکومەت گرنگی زیاتر بە باشکردنی پرۆگرامی خوێندن بدات و ھەوڵەکانی چر بکاتەوە لە پێناو دابینکردنی پێداویستی خوێندن و خوێنداکاران، چونکە ئایندەی ئەم وڵاتە لەسەر دەستی ئێوە دێتە دی. 

شایەنی باسە نوێنەری وەزیری پەروەردە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران ئامادەی مەراسیمەکە بوون و خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری سەرۆک کۆمار نیشان دا، لە ھەمان کاتدا ھەوڵ و پشتیوانی سەرۆک بەرھەم- یان لە پرۆسەی خوێندندا  بەرزنرخاند.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان