سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە

2019/09/25

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح سێ شەممە ٢٠١٩/٩/٢٤ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە نیویۆرک کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی ئەو گۆڕانکاریانە کردەوە کە لە عێراق روو دەدەن لە بوارە جیاجیاکاندا، ھاوکات جەختیشی لە پێویستی پشتیوانی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردەوە، ھەروەھا ئاماژەی بە بایەخی تەواوکردنی سەرکەوتنەکان کرد بەسەر تیرۆردا لە ڕێگای دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانەوەی عێراقەوە.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، باسی لە گرنگی ھێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دورکەوتنەوە لە گرژی و ئاڵۆزییەکان کرد لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لەلای خۆیەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی بە سەرکەوتنەکان و رێزگرتن لە سەروەری و ئاسایش عێراق کردەوە، ھاوکات پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان دوووپاتکردەوە.

ھەر لەدیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان و پرسە ھاوبەشەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی ئابووری و رەخساندنی ھەلی کار لە بەردەم کۆمپانیاکانی ئەمریکا کرا، بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانی عێراق.

شایانی باسە لە کۆبوونەوەکەدا ھەر یەک لە وەزیری دەرەوە محەمەد حەکیم و سەرۆکی لیژنەی ھەستانەوە بە دۆخی ژنان د. زکرا عەلوش و نوێنەری ھەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان محەمەد حوسەین بەحرلعلوم و باڵیۆزی عێراق لە واشنتن فەرید یاسین و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە باڵیۆز محەمەد جەعفەر سەدر ئامادەی بوون.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان