سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان

2019/09/26


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح چوار شەممە ٢٠١٩/٩/٢٥ لە نیویۆرک چاویکەوت بە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرس.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە لە عێراقدا، ھاوکات ھەوڵەکانی رێکخراوەکەشی لە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بەرز نرخاند. 

ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان و جەنگی دژ بە تیرۆر و پرۆگرامی پەرەپێدانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان