سەرۆک کۆمار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی (یۆنسکۆ) کۆبووەوە

2019/09/26


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح چوار شەممە ٢٠١٩/٩/٢٥ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی(یۆنسکۆ) ئۆدرێ ئەزولای کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بەرھەم باسی لە ڕۆڵی گرنگی رێکخراوی (یۆنسکۆ) کرد لە داڕشتنی پرۆگرامەکان و پشتیوانی پرۆسەی پەروەردەیی لە عێراقدا، ھاوکات ڕۆڵی ڕێکخراوەکەشی لە تۆمارکردنی شاری بابل-ی لە لیستی شوێنەوارەکانی جیھاندا بەرزنرخاند.
 
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی ھاریکاری نێوان عێراق و یۆنسکۆ لە بوارەکانی پارێزگاریکردن لە شوێنەوار و فەرھەنگی و مرۆیی، ھەروەھا دووپات  لە ڕۆڵی  گرنگی رێکخراوی (یۆنسکۆ) لە گێڕانەوەی ئاسەوارە  تاڵانکراوەکانی عێراق و پێویستی پاراستنی کرایەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان