سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی

2019/09/26


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح چوار شەممە ٢٠١٩/٩/٢٥ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پێشوازیکرد لە سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی دیڤید ماڵباس.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەگرنگی پشتیوانی بانکی نێودەوڵەتی کرد لەو پڕۆژە ئابووریانەی کە پێداویستییەکانی عێراق دابین دەکات، هەروەها چرکردنەوەی ھەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ بەھێزکردنی پەرەپێدانی ئابووری تا یارمەتی دەوڵەتی عێراق بدات لە سەرخستنی پرۆگرامی چاکسازی ئابووریدا، ھاوکات روونیکردەوە کە عێراق بۆ ئەو مەبەستە ھەنگاوی باشی ناوە، لە سایەیی بەرقەراربوونی ئاسایش و ئارامی تێیدا. 

ھەر لەدیدارەکەدا باس لە ھاریکاری نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی کرا بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرھێناندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان