لەوتەیەکیدا لە بەردەم ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا.. سەرۆک کۆمار: عێراق بە قۆناغێکی گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت بەرەو بوژاندنەوەی ئابووری

2019/09/28


سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەقۆناغێکی گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت بەرەو بوژاندنەوەی ئابووری و پردی ھاریکاری لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و جیھاندا

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ھەینی ٢٠١٩/٩/٢٧ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە وتەیەکیدا لە بەردەم ژمارەیەک توێژەر و پسپۆڕی ناسراوی کاروباری عێراق لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، جەختیکردەوە کە نەھێشتنی ئاستەنگە ئابوورییەکان ھەلی دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر کەم دەکاتەوە، ھاوکات بونیادنانی پەیوەندی ئابووری باشترین رێگاچارەیە بۆ بونیادنانی پەیوەندییە سیاسییەکان کە خزمەتی گەلانی ناوچەکە بکات و بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیھان بھێنێتە دی.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم وتی: ھاووڵاتییانی عێراق سەرکەوتنێکی گەورەیان بە سەر تیرۆردا بەدەست ھێنا و دەیانەوێت پارێزگاری لەو سەرکەوتنە بکەن، ھەروەھا دووپاتی لەوەش کردەوە کەسەرکەوتنەکان ڕاستەقینە بوون بەڵام تەواو نەبووە، بۆیە پشتیوانی نێودەوڵەتی گرنگە بۆ بەھێزکردنی سەقامگیری  ناوچەکە.

سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا ھیوای خواست کە عێراق ببێتە خاڵی بە یەکگەیشتنی وڵاتانی ناوچەکە و جیھان، دوور لە ململانێ.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان