سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە سەرۆکی لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی

2019/09/28


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح  ھەینی۲۰۱۹/۹/۲۷لە نیویۆرک چاویکەوت بە سەرۆکی لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی پیتەر مەورێر.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی دا بە گرنگی کارەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی کە لە عێراق ئەنجامی دەدات لە بواری مرۆیی، ھاوکات جەختی لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکە کردەوە لە پێشکەشکردنی ھاوکاری و دابینکردنی پێداویستی بۆ ئاوارەکان لە کاتی جەنگ و دوای جەنگ لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان. 

ھەروەھا سەرۆک بەرھەم داوای زیاتری ھەوڵەکانی ڕێکخراوەکەی کرد لە بوارەکانی تەندروستی و ژینگە و پێشکەشکردنی ھاوکاری بە ئاوارەکان لە عێراقدا و دووبارە تێکەڵکردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەستی داعش بە کۆمەڵگە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، تاوتوێی چالاکییە مرۆییەکان و پلان و پرۆگرامەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراقدا کرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان