سەرۆک کۆمار بەبۆنەی ماڵئاوایی ھونەرمەند سامی عەبدولحەمید پرسەنامەیەکی ئاراستە خانەوادەکەی کرد

2019/09/29


ئەمەش دەقەکەیەتی:

بەوپەڕی دڵگرانییەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند سامی عەبدولحەمیدمان پێگەیشت. 

ھونەرمەند یەکێک بوو لە پایەکانی بزوتنەوەی ھونەری و ڕۆشنبیری لە عێراق، بەم بۆنە خەمبارەوە سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و خانەوادەی ھونەری و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین.

خواڵیخۆشبوو بەشدارییەکی گەورەی لە بەرەوپێشبردنی بزوتنەوەی ھونەریدا کرد و تۆمارێکی گەورەی پڕ لەداھێنانی پێشکەش بەبواری ھونەری کرد.

خودای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ھەموولایەک بدات. 

انا للە وانا الیە راجعون

بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان