خانمی یەکەم بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی باڵا سەبارەت بە بنەبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان لە نیویۆرک

2019/10/01


خانمی یەکەم د. سەرباغ ساڵح لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی (٧٤) ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی باڵا سەبارەت بەبنەبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان، کە یەکێتی ئەوروپا بەھاریکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی دابوو. 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی پابەندبوونی وڵاتان بە بەبڕیار و ڕێنماییەکان کرا سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان و یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی ژنان بۆ بەدەستھێنانی تەواوی مافەکانیان لە کۆمەڵگەدا، تابتوانن بەشداربن لە پێشخستن و بونیادنانی وڵاتان، ھاوکات جەخت لە پێویستی کاراکردنی کاری ھاوبەش بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی  دژ بە ژنان کرایەوە.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان