سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی پارێزگای سەلاحەدین

2019/10/01

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١٠/١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی پارێزگای سەلاحەدین کە پێکھاتبوون لە پارێزگار و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن و پارێزگاری شارەکە.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی کاری ھاوبەش و خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکان کردەوە لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و باشتر بۆ ھاووڵاتیان، ھاوکات ئاماژەی بە پێویستی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرد بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای سەلاحەدین و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان.

لەلای خۆیەوە پارێزگاری سەلاحەدین ڕەوشی گشتی و پلانی داھاتووی بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای سەلاحەدین لە گشت بوارەکاندا بۆ سەرۆک کۆمار خستەڕوو.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان