سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا خاتوو تامی بۆڵدوین

2019/10/02


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/٢ لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پارتی دیموکراتەکان خاتوو تامی بۆڵدوین و شاندی یاوەری بەئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا ماسیۆ تولر.

لە میانی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و پشتیوانی عێراق کرا بۆ رێشەکێشکردنی تیرۆر بە تەواوی لە رێگای دوووبارە بونیادنانەوەو بوژاندنەوەی ئابووری، هاوكات پرسە هاوبەشەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و پێویستی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تاوتوێكران.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان