پرسەنامەی سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ

2019/10/03


بەداخ و نیگەرانیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی ڕوناکبیر و نوسەر و پرفیسۆر و ئەکایدیمستی ھەڵکەوتوی دنیای ئەدەب و ڕوناکبیری کوردستان و عێراق دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵم بیست.

زیاتر لەنیو سەدە بوو، پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ، قەڵەمێکی دیار و ڕۆشنبیرێکی بەرکاری ناو بزاوتی ڕوناکبیری و دنیای نوسین و ڕۆژنامەگەری کوردستان بوو، ئەوە وێڕای ئەوەی وەک ئەکادیمست و مامۆستایەکی دیاری زانکۆ لە زانکۆکانی عێراق و کوردستاندا، ڕێبەرایەتی پەروەردە و پێگەیاندنی سەدان خوێندکاری کوردستان و عێراقی کرد کە لەئەمڕۆدا بەشێکی زۆریان ئامادەبونێکی بەرچاویان ھەیە لەخزمەتی نیشتیمان و وڵاتەکەیاندا.

کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ، بەڕاستی خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزاوتی ڕوناکبیری و مەعریفی کوردستان، ھەورەک چۆن زیانێکی گەورەشە لەناو کایەی زانستی و ئەکادیمی و پەروەردە و خوێندنی باڵادا.

لەم بۆنە خەمناکە پرسە و سەرخۆشی خۆم لە تەواوی کەسوکار و خانەوادەی پڕۆفیسۆری کۆچکرد و سەرجەم ڕوناکبیر و نوسەرانی کوردستان و عێراق دەکەم.

دکتۆر بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
٢٠١٩/١٠/٣
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان