سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە سەركردە و سەرۆكی هێزە سیاسییەكانی عێراق بە مەبەستی تاوتوێكردنی شەپۆلی ناڕەزایی و پێشھاتەکانی وڵات

2019/10/05


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۹/۱۰/٥ لە شاری بەغدا بە جیا پێشوازیكرد لە عەمار حەكیم سەركردەی تەیاری حیكمەی وەتەنی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و ساڵح موتلەك سەرۆكی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی و د. نەصیر روبەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسی تەیاری سەدری.

لەو دیدارانەدا گفتوگۆكرا لەبارەی شەپۆلی ناڕەزایی و پێشھاتەکانی وڵات و پێویستی پتەوكردن یەكڕیزی و یەکخستنی ھەڵوێستە نیشتمانییەکان بۆ دەستەبەركردنی داواكارییەکانی گەلی عێراق.

هەر لەو دیدارانەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایشی و سەلامەتی خۆپیشاندەران و رەتكردنەوەی توندوتیژی، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر پێویستی لێپێچینەوە لەوکەسانەی كە دەست درێژی گولەیان لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كردووە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان