سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەمەبەستی تاوتوێكردنی بەگژاچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پارێزگاریكردن لە رۆژنامەنوسان

2019/10/06


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی ئەمرۆ یەك شەممە ٢٠١٩/١٠/٦ لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد، سەبارەت بە دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆ کرا.

لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پارێزگاری  ئاسایشی كۆمەڵایەتی و بەدواداچونی رێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی دەستیان لە توندوتیژییەكاندا هەبووە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، ھەروەھا دووپاتیش لە گرنگی پاراستنی سەروەری یاسا و پارێزگاری لە گیانی هاووڵاتیان و دامەزراوە تایبەت و گشتییەكان کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا لە سەر دۆسیەی بەگژاچونەوەی گەندەڵی و پێویستی پەلەكردن لە گرتنەبەری رێو شوێنی پێویست بۆ بەهێزكردنی دادوەری لە بە گژاچونەوەی گەندەڵی و لێپێچینەوە لەو تۆمەتبارانەی کە توندوتیژییان ئەنجام داوە.

ھەروەھا تەئكیدكرایەوە لەسەر پێویستی كردنەوەی دۆسێی لێكۆڵینەوە لەو دەست درێژیانەی کە لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە کرایە سەر بەشێك لە میدیا و رۆژنامەنوسان، هاوكات دووپاتکرایەوە لە پارێزگاریكردن لە دەزگاكانی راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین كە لە دەستووردا پارێزراوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان