سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ھەردوو وەزیری بەرگری و ناوخۆ

2019/10/07

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە بەڕێزان نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری و یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ، لەو دیدارەدا پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی لەبەر رۆشنایی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی تر خرایە ڕوو.

لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک بەرهەم تەئکیدیکردەوە لەسەر رۆڵی گرنگی دەزگاکانی ئاسایش لە پارێزگاریکردنی هاووڵاتیان و دامەزراوە گشتییەکان و سوربوون لەسەر دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ خۆپیشاندەران تاکو مافەکانیان لەچوارچێوەی خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە بخەنەڕوو، هەروەها دووپاتیشی کردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ئەو فەرمانانەی دەرچوون لەلایەن فەرماندەی گشتییەوە کە بەکارهێنانی دەستڕێژی گوللە و هۆکارەکانی تری توندوتیژی قەدەغە دەکات، ئاماژەشی کرد بە گرنگی دەستگیرکردن و دۆزینەوەی ئەوانەی کە دۆخی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی زیان بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بگەیەنن.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بۆ گرنگی پێودانگی کارا بۆ ئەوەی هەمووان دانبەخۆدابگرن لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشتمانی و پیشەیی خۆیان بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەران و زامنکردنی سەلامەتیان.

سەرۆک بەرهەم ئەو راستییەشی دووپات کردەوە کە هێزە ئەمنیەکان بەتەواوی پێکهاتەکانییەوە کە وڵات و گەلی عێراقیان لە ترسناکترین رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تێرۆر پاراست، لە تواناشیدایە هاووڵاتیان و خستنەڕووی ویستە دیموکراسی و ئاشتیانەکەیان لە دۆخێکی ئاشتیانەدا بپارێزێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان