سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری دەروەی روسیا کرد

2019/10/07

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٠/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی روسیا و شاندێکی یاوەری.

لەو دیدارەدا رێگەچارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان و پێویستی کارکردن و هەماهەنگی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست بکات، هاوکات تەئکیدیش کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئارامی عێراق لەو ئاستەنگانەی کە ئێستا رووبەڕووی دەبێتەوە.

هەر لە دیدارەکەدا دواین پێشهاتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی خرایە ڕوو جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی ئاسایی کردنەوەی گرژییەکان لە پێناو کۆتایی هێنان بەو قەیرانانەی کە ناوچەکە گیرۆدەی بووە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان