وتاری سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ گەلی عیراق سەبارەت بە خۆپیشاندەکانی ئەم دواییە
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
گه‌لی عیراقی شكۆمه‌ند
رۆڵه‌كانم له كچان و كوڕانی گه‌نج له خۆپیشاندان و گۆڕه‌پانه‌كان
ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانمان له ته‌واوی ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان
سڵاوی په‌روه‌ردگارتان لێبێت
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین رووداوی ئازار بهخشممان بینی كه له‌میانه‌یدا ده‌نگی گه‌له‌كه‌مان بیستراوو به‌هێز بوو بۆ پێویستی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی داواكاری و پێویستی و مه‌غدوری هاوڵاتیان.
به ئازارێكی قوڵه‌وه خوێنی رژاوی عیراقییهكانمان بینی له شه‌هید و برینداره‌كان له‌ریزی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئه‌وه‌ی روویدا له ئامانج گرتنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتی خواز‌و هێزه ئه‌منییه‌كان و راگه‌یاندن كار‌و رۆژنامه‌نووسان به ده‌سترێژی گولله مایه‌ی قبوڵكردن نییه له‌و عیراقه‌ی كه به‌ڵێنماندا دیموكراتی بین و مافه‌كان و سه‌ربه‌ستییه‌كان بپارێزین و هه‌مووانیش پابه‌ندبن به ده‌ستور، ده‌سه‌ڵات له پێش هاوڵاتیانه‌وه .
حكومه‌ت و فه‌رمانده‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌ئكید ئه‌كه‌نه‌وه له نه‌بوونی هیچ فه‌رمانێك بۆ ده‌ستدرێژی گولله، ئه‌و پێشێلكاری و توندوتژی و به ئامنج گرتنهش له رێگه‌ی ده‌سترێژی گولله‌وه به‌هیچ جۆرێك به بڕیاری ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی نه‌بووه، كه‌واته ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه تاوانبار‌و ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه له‌ده‌ره‌وه‌ی قانون بوون، له پێگه‌ی خۆمه‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانمان به ته‌واوی یه‌كه‌و پێكههاتهكانییهوه بهرگریكارو داكۆكیكاربن له گه‌ل و ماف و چاره‌نووس و ده‌ستوره‌كه‌ی كه رێگری ده‌كات له‌وانه‌ی پێشێلی ده‌ستور ده‌كه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چاوترسێن ئه‌كه‌ن.
ئه‌م فیتنه و تاوانه ناكرێ ئاستیا بێده‌نگ بین و خوێنی گه‌له‌كه‌مان و هێزه ئه‌منییه‌كان ناخه‌ینه موزایه‌ده‌و سهركێشیهوه، بڕوای ته‌وامان به گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، ئه‌بێ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی قانونن ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و قانون و داده‌كه‌ی بن.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه بوونه قوربانی برینیان له دڵمان جێهێشت ته‌نیا به دڵنیا كردنه‌وه قسه‌و به‌ڵێن ساڕ‌ێژ نابن به‌ڵكو پێویسته هه‌مووان شان بده‌ینه یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی برینی عیراق ساڕ‌ێژ بكه‌ین و به‌ره‌و پێشه‌وه به ئاڵانگارییهكی به‌هێز به‌ره‌و پێش بڕۆین هه‌ر یه‌كێكمان پشتی یه‌كتر بگرێت تا گه‌له‌كه‌مان شكۆمه‌ند بێت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانیدا بپارێزرێت.
ئه‌و خوێنه خوێنی عیراقییه‌كانه، ئه‌وه‌شی كه دروشم بۆ داواكاری و مافه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه ئه‌ویش عیراقییه، ئه‌وه‌شی كه هه‌وڵده‌دات به‌رگری له دامه‌زراوه‌كان بكات له هێزه‌كانی ئاسایش و سوپا ئه‌ویش عیراقییه، بۆیه پێویست ناكات بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی خوێنی رۆڵه‌كانمان له شه‌قامه‌كاندا ببینین، بۆیه پێویسته هاوڵاتی و لێپرسراو و سوپا پشتیوانی یه‌كتر بین تاكو ئه‌م میحنه‌ته تێپه‌ڕێنین.
هه‌ن ده‌یانه‌وێت قسه له‌سه‌ر بوونی ده‌ستی ده‌ره‌كی بكه‌ن له رووداوه‌كان، ئێمه ناڵێین كه كه‌س نییه خواست و به‌رژه‌وه‌ندی له نانه‌وه‌ی فیتنه له نێوان یه‌ك گه‌لدا نه‌بێت، به دڵنیاییهوهههیانه ده‌یانه‌وێت تۆی فتنه بچێنن سود له‌هه‌موو كه‌له‌به‌رو كێشه‌و ناكۆكیه‌ك ناخۆی وڵات‌دا ببینن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئیراده‌ی گه‌له زیندووهكهمانه، ئه‌م گه‌له شكۆمه‌نده‌ی كه‌جه‌وهه‌ری ره‌سه‌نی خۆی نیشانی جیهان دا.
پێوسته هه‌مووان له گه‌وره لێپرسراوان و پارته‌كان و فه‌رمانبه‌ران و چالاكوانان و رۆشنبیران و هاوڵاتیان ئه‌و راستییه بزانن كه ئه‌م ناڕه‌زاییانه له پاشخانێكی پڕ نه‌هامه‌تی و زوڵم و كۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵات پێویستی به چاكسازییه، هاتوه، به‌دوورگرتنی وڵاته‌كه‌مان له پلانگێڕی به پله‌ی یه‌كه‌م له خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و ره‌زامه‌ندی و به‌شداری له له بنیاتنانی وڵات سه‌رچاوه ئه‌گرێت.
گه‌له‌كه‌مان وهێزه ئه‌منییه‌كان كه به ئازایه‌تییه‌كی زۆره‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌وه‌و پاشماوه‌كانی داعشیان له‌ناوبردو سه‌ركه‌وتنێكیان تۆماركرد كه مرۆڤایه‌تی نه‌وه له دوای نه‌وه باسی ئه‌كه‌ن، بۆ چه‌ندین ساڵی دوورودرێژه به‌ده‌ست خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونی كار‌و نه‌ره‌خسانی ده‌رفه‌تی كاره‌وه ئه‌ناڵێنین ، به‌ڵێ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش به‌بێ به‌خشینی گیان و سامانی وڵات نه‌بوو ، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن دروست ده‌كات و توانای نیشتمانی زۆروزهبهندمان په‌ك ئه‌خات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نێته ئاستێكی باشتر.
پشك پشكێنه‌ی حزبی و تائیفی ئاسته‌نگ دروست ده‌كات ئه‌و واقیعه بگۆڕین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵ و داخوازی به‌رده‌وام بۆ گۆڕانكاری و هه‌ڵبژاردنی رێگاچاره‌ی عه‌مه‌لی و زانستی راسته‌قینه بۆ گه‌یشتن به حوكمڕانیه‌كی دروست.
كاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندی و پشكپشكێنه‌ی حزبی جێگه‌ی ئیرادهییهكی نیشتمانی ده‌گرێته‌وه وڵاته‌كه‌مان توانا‌و ده‌رفه‌ته‌كانی له‌ده‌ست ده‌ڕوات.
به‌دڵناییه‌وه خوشك و برایان ئێمه به‌بێ رووبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ویژدان وگهلهكهمان ناتوانین له‌ئاست ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له مه‌زنه بین كه به هۆشیاری و سوربوونی خۆی سه‌لماندوه و ده‌یسه‌لمێنێت له به‌ده‌ست هێنانی له پێگه شارستانه‌یه ره‌سه‌نه‌كه‌ی.
پێویسته راشكاو بین، ده‌بێ شوێنپێی هه‌ندێ هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵگرین نه‌ك دروشم و به‌ڵێن و هیواكان.
گه‌ل داوای دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و ئاسایش و ده‌رفه‌تی كار‌و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان ده‌كات، ئه‌م داواكارییانه‌ش به‌دیهێنانیان ئه‌سته‌م نییه ، به‌ڵكو ئه‌وه له كرۆكی به‌رپرسیارێتییه كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات و به‌رگری لێبكات.
گه‌نجانی عیراق: ئێوه ئومێد‌و ئامرازی ئێمه‌ن بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه بۆ گه‌یشتن به عیراقێكی خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و زامنی ئاسایش و ئۆقرهیهكی كه تیایدا هه‌مووان به ژیانێكی ئازاد‌و شكۆمه‌ند شادبن نه‌ك شه‌رعییه‌تدان به هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و سیسته‌مێكی سیاسی كه كار نه‌كات بۆ به‌دیهێنانی داواكاری و پێداویستییه‌كانتان له وڵاتێكی شكۆمهندا، ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه‌و پشتیوان به خوا هه‌رگیز پاشه‌كشه‌ی لێناكه‌ین.
سیمای ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانتان بپارێزن و رێگه‌مه‌ده‌ن ئاژاوه‌گێران ئه‌م نیشتمانه‌تان لێ زه‌وت بكه‌ن، رێگه‌مه‌ده‌ن هیچ كه‌س خه‌ون و داواكارییه‌كانتان لێ به‌رێت، ئێمه لێره رێز‌و ستایشی خۆمان بۆ پێشنیازه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له رێگه‌ی وتار‌و ئامۆژگارییهكانهوه كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ده‌ستنیشان كردوو هۆشداری دا له باره‌ی مه‌ترسی پشتگوێ خستنی چاكسازی و خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیان.
سه‌ره‌ڕای پێزانینمان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نران بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئاڵۆز و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كه په‌یوه‌ستن به‌رژوه‌ندیه سیاسیه بهگژیهكجووهكاندا، له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی خستیانه ڕوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دیالۆگ و گفتوگۆ جدییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی سیاسی و نیشتمانیی و رێكخراوی مه‌ده‌نی و چالاكییه كۆمه‌ڵایته‌ییه‌كان خرایهڕ,و،هه‌روا پێزانینان بۆ هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در كه داوای وه‌ستانی رژاندنی خوێنی عیراقییه‌كانی كرد‌و سوربوو له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چارهسهكردنێكی ریشه‌ی بۆ كێشه‌كانی خه‌ڵك. لێره‌وه ئه‌م خاڵانه ئه‌خه‌مه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانیان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی كورتدا كه بریتین له:
یه‌كه‌م: ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ هۆكاره‌كانی ئه‌و توندوتیژیه‌ی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو روویاندا وه گرتنه‌به‌ری رێوشوێن و بڕیاری جدی بۆ دیاریكردنی میكانیزمی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ناڕه‌زایی و وه رێگرتن له په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی هێز له‌سه‌ر بنه‌مای رێكاری رووبهڕِووبوونهوهی ئاژاوه‌و و زامنگردنی مافی هاڵانیان له خۆپیشاندانی هێمنانه‌دا، وه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێپێچینه‌وه له‌وانه بكه‌ن كه به‌رپرسیاری رشتنی خوێنی عیراقییهكانن.
دووه‌م: وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری مه‌رجه‌عیه‌تی دینیی پشتیوانی له پێكهێنانی لیژنه‌ی پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌كه‌ین له كه‌سانی خاوه‌ن توانا‌و پاك وه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ هێزه كاریگه‌ره‌كان له پێش هه‌موویانه‌وه خۆپیشانده‌ران. له چوارچێوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان كار ئه‌كه‌ین بۆ زامن كردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و لیژنه‌یه به كۆده‌نگی نیشتمانی بێت و كه‌شێكی له‌بار بره‌خسێنرێت بۆ كارپێكردنی به بێ ده‌ستوه‌ردانی سیاسی تاكو بتوانێت كێشه‌كان دیاری بكات و چاره‌سه‌ری گونجاو دابنرێت وه‌ك ده‌سپێكێك بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی به ئاگاداری و پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان، ده‌ره‌نجامه‌كانی كاری لیژنه‌كه به ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ربچێت و هه‌نگاوی جدی و نه‌خشه‌رێگای پێویست دابنرێت تا كاری له‌سه‌ر بكرێت، وه سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌وڵانه.
سێیه‌م: ده‌سپێكردنی دیالۆگێكی سیاسی گشتگیر‌و راشكاو و بنیاتنه‌ر بۆ پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی نیشتمانی و پشتیوان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ناویاندا ده‌ره‌نجامی لیژنه پێشنیازكراوه‌كه له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ی باڵا‌و رێوشوێنه ته‌شریعی و حكومه‌ییه‌كان، هه‌روا كۆسپ و گوشاره سیاسیه‌كان نه‌هێڵێت ، هاوكاری حكومه‌تیش بكات به ئاراسته‌ی هه‌نگاوی كارا بۆ بهكژاچوونهوهی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
چواره‌م: پشتیوانیكردن له گۆڕانكاریه‌كی وه‌زاری بنه‌ڕه‌تی بۆ باشتركردنی ئه‌دای حكومی و كاراكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه بازدانێك ده‌بن له‌باشتركردنی ئه‌داو خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌پێناو ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تسازی و بوژاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی و پارێزگاریكردن له شكۆ‌و شه‌رعییه‌ت و رۆڵی له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكدا.
پێنجه‌م: كاراكردنی رۆڵی دادگای تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌كانی ده‌ستپاكی و ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سهرقهخۆ، راده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه له كاتێكی دیاریكراودا كه به‌بێ جیاوازی هه‌مووان بگرێته‌وه، هیچ پارێزبهندیهك له‌م دۆسییه چاره‌نوسازه‌دا بۆ هیچ لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ك نه‌بێت، سه‌ره‌ڕای كاركردن بۆ گێرانه‌وه‌ی سامانی گشتی.
شه‌شه‌م: پشتیوانی كردن له به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه وه كاركردن بۆ ره‌وانه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌ر هاوڵاتییه‌كانمان كه‌وتووه‌و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون به‌ده‌ست ، ده‌بێ سه‌رپێچی حزب و كۆمپانیا‌و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ست به دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق رابگیرێن، هه‌روه‌ها رێوشوینی قانونی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار‌و هاوكاری ئه‌وانه‌ی بێ كارن و سه‌رپێ خستنه‌وه‌یان به تایبه‌ت ده‌رچووانی زانكۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان، جگه له‌مانه‌ش ئه‌و رێكارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه كه بریتییه له ده‌ست پێشخه‌ری ئابوری و خزمه‌تگوزاری خێرا.
حه‌وته‌م: په‌له‌كردن بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی ئیتیحادی له كه‌سانێكی سه‌ربه‌خۆ كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ده‌ست به‌كاربن بۆ دانانی رێوشوێن بۆ داواكارییه‌كانی دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، كه ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به ده‌رچووان و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گشتگیر بۆ رێكار‌و رێكخستنی ئالیاتی دامه‌زراندنی حكومی كه رێگری بكات له مه‌حسوبیه‌ت و گه‌نده‌ڵی له‌م دۆسییه‌دا، سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش ده‌سپێكردنی دامه‌زراندن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بودجه‌دا بڕیاری لێ دراوه.
هه‌شته‌م: پێداچوونه‌وه به قانونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بداته‌وه‌و هانی هاوڵاتیان بدات به‌شداری تێدا بكه‌ن و قانونی نوێش ده‌ربكات كه له‌گه‌ڵ ویستی نیشتمانی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بێته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌ركی پێكهێنانی تیمێكی گفتوگۆی نیشتمانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ به‌دواچوونی ئه‌م دۆسییه به یارمه‌تی شاره‌زایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تیایدا به‌رزترین ئاستی شه‌فافی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ست بێت.
نۆیه‌م: ده‌ستكردن به كردنه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی بۆ تاوتوێكردنی چاره‌سه‌ره پێویسته‌كان بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له مه‌نزومه‌ی سیاسی‌دا هه‌ن وه به‌ربه‌ست دروست ده‌كات له‌به‌رده‌م پره‌نسیبی حوكمێكی دادپه‌روه‌رانه كه ببێته مایه‌ی یهڕیزی نیشتمانی.
ئازیزان و خۆشه‌ویستانم
رۆڵه‌كانم له ریزی خۆپیشانده‌ران له‌پێناو مافهڕهواكانتان
داواتان لێده‌كه‌م به‌شداربن له دیالۆگی بنیاتنه‌رو راسته‌قینه له چوارچێوه‌ی مه‌نزومه‌یه‌كی نیشتمانیدا كه تیایدا داواكارییه‌كانی گه‌ل له‌خۆبگرێت به‌ره‌و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و رێكخستنی دیداری راستهوخۆو رۆژانه له‌گه‌ڵ لاوه‌كانمان له‌هه‌موو شاره‌كان بۆ چاكسازی و حوكمێكی دروست و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه هه‌مووان هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن.
داواكارم په‌ره‌سه‌ندنه‌كان رابگیرێن و چاوڕوانی ده‌ره‌نجامی ئه‌و ههنگاوانهبین كه له‌لای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گیراوه‌ته به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و داواكارییه‌كانی گه‌ل.
با ناكۆكی به‌س بێت
با خوێنی عیراقییه‌كان به‌س بێت..
با هه‌تیوبوون و بێوه‌ژن بوون به‌س بێت..
عیراق زۆری چه‌شت به‌ده‌ست توندوتیژی و گۆڕی به كۆمه‌ڵ و وێرانكاری و ئه‌نفال و جه‌نگه‌كان و گه‌مارۆو تیرۆر...
جیهان دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه ئێمه له قۆناغی راگوزه‌رداین و پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌شمان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت.
نامانه‌وێت عیراق ببێت به سوتماكی ناكۆی ئه‌وانی تر‌و وه نه‌شبێته مه‌یدانێك بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
گه‌نجان و گه‌له‌كه‌مان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه گوزارشت له بیروڕاكانیان بكه‌ن، ده‌ستور رێگه‌ی به‌وه داوه‌و زه‌وتكردنی ئه‌و مافه جێگه‌ی قبوڵ نییه‌و كارێكی نا ده‌ستورییه.
خۆپیشاندانی هێمنانه مافێكی ده‌ستوری و دیموكراتی ده‌سته‌به‌ره گه‌له‌كه‌مان ئه‌و مافه‌ی هه‌یه په‌یڕه‌وی بكات و به‌داخه‌وه تاوانكاران و ئاژاوه‌گیڕان رێگه‌یان نه‌دا موماره‌سه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆیان بكه‌ن و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی ده‌سترێژی گولله‌ی ئه‌و تاوانكارانه بوونه‌وه، ئه‌وان دوژمنی ئه‌م نیشتمانه‌ن، ئه‌وان دوژمنی گه‌لن، پێویسته به یه‌كه‌وه بوه‌ستین بۆ رێگریكردن له به‌دیهێنانی مه‌رامه گڵاوه‌كانیان.
ئه‌ركی راگه‌یاندنه كه به‌رپرسیارێتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌بێ لایه‌نی و دوور له هه‌ر هاندانێك بگوازنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌شێك له كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رووبه‌ڕووی بوونه‌وه له ترساندن جێگه‌ی قبوڵ نییه‌و ده‌ستورو قانون رێگه‌ی پێنادات و ئه‌مه گورزێكه له پێگه‌ی ده‌ستوریی عیراق.
پێویسته دان بهخۆدابگربن و رێگری له ئالِۆزیهكان بكه‌ین و جێگه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك نیشتمان دابین بكه‌ین و رێگری بكرێت له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له دیالۆگی نیشتمانییمان.
رۆڵه‌كانی گه‌له شكۆمهندهكهمان
گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێوشوێنانه دوایین وێستگه نابێت بۆ زامنكردنی داواكارییه‌كانی گه‌لی عیراق، به‌ڵكو كه‌شێكی له‌بار ده‌ره‌خسێت بۆ چاكسازی راسته‌قینه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێوشێنانه نایه‌ته‌دی به‌بێ چاودێری گه‌ل و به‌دیهێنانی ئازادی و شه‌فافیه‌ت له ئاڵوێری زانیارییه‌كان و زامنكردنی ئازادی راگه‌یاندن.
با وڵاته‌كه‌مان بپارێزین و رێز له ویستی گه‌له‌كه‌مان بگرین، گه‌ل خاوه‌ن بڕیاره له دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌یه‌وێت كێ كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێت، بڕیار بڕیاری گه‌له، شه‌رعییه‌ت شه‌رعییه‌تی گه‌له، دیموكراسیه‌ت ئامرازێكه بۆ جێبه‌جێكردنی ویستی گه‌ل.
به‌زه‌یی و لێبورده‌یی بۆ شه‌هیده‌كانمان و چاكبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زوو بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین
هه‌موومان رۆڵه‌ی یه‌ك نیشتمانین
هه‌موومان بۆ عیراقین، بۆ ئۆقره‌یی و پارێزگاریكردن له رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له
خوا ئاگادارتان بێت
سڵاو و سه‌لامی په‌روه‌ردگارتان لێبێت
Presedent