لەمیانی پێشوازیکردنی لە پارێزگارانی ناوەڕاست و خواروو.. سەرۆک کۆمار تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستی پارێزگاریکردن لە ئاسایشی گشتی و خۆپیشاندەران و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواکارییە رەواکانیان

2019/10/08


سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح دووپاتی کردەوە پێویستە دۆخەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکان ئارام بکرێتەوەو ئەویش لەرێگەی دانبەخۆداگرتن لەپێناو پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری.

لەمیانی کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/١٠/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا  لەگەڵ ژمارەیەک لە پارێزگارەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پارێزگاریکردن لە خۆپیشاندەرانی ئاشتی خوازو پارێزگاریکردن لە ئاسایشی گشتی و رێگرتن لە رشتنی خوێنی زیاتر، هاوکات بەرەنگاربوونەوەی هەر دەستدرێژییەک کە دەکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان و موڵکی گشتی، ئاماژەشی کرد بە پێویستی هەرچی زووی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو دەستدرێژییانەی کە کرایە سەر خۆپیشاندەرەکان.

سەرۆک بەرهەم ئاماژەی کرد بە پێویستی جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیان لەپارێزگاکانیان بە زووترین کات ئەویش لەرێگەی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی بێ کار تاکو پەتای بێ کاری بەرەو کەمبوونەوە ببرێت و پێداویستییە رەواکانیان بۆ ژیانێکی شکۆمەند برەخسێنرێت، هاوکات ئاسانکاری بکرێت بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە تەواوی پارێزگاکان.

سەرۆک کۆمار دووپاتیشی کردەوە پێویستە بە گژ گەندەڵی دارایی و ئیدارییدا بچینەوەو گەندەڵکارانیش دادگای بکرێن.

سەرۆک کۆمار بە وردی گوێی بۆ پارێزگارەکانی باشورو ناوەڕاست و کەرکوک و نەینەوا گرت لەسەر بارودۆخی پارێزگاکانیان و وە ئەو بارودۆخانەی کە دەبنە رێگر لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و ئەو هەوڵە پێویستانەی کە گرنگە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان