بۆ تاوتوێكردنی لە شكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا... سەرۆك كۆمار بەتەلەفۆن لەگەڵ هەریەك لە پادشای ئوردن و سەرۆكی میسر و وەزیری دەرەوەی روسیا و ژمارەیەك لە سەرکردەی عەرەبی و نێودەوڵەتی قسەی كرد

2019/10/10


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٠/١٠ بە بەتەلەفۆن لەگەڵ هەر یەك لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و شێخ محەمەد كوڕی زاید جێنیشینی ئەبو زەبی و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و ئەحمەد ئەبو غێت سكرتێری گشتی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب قسەی كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا، گفتوگۆ كرا لە بارەی لە شكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و جەختكرایەوە لە پێویستی یەكخستنی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگریكردن لە جەنگ و روودانی كارەساتی مرۆیی لە ناوچەكەدا، هاوكات رێگریكردن لە گەڕانەوە و خۆ رێكخستنەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گەلانی ناوچەكە و پشتیوانیكردنی گەلی سوریا بۆ چارەسەری سیاسییانەی كێشەكانیان و زامنكردنی مافەكانیان لە چوارچێوەی ئاسایش و ئاشتی و شكۆمەندیدا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان