سەرۆک کۆمار پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد

2019/10/16


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/١٦ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێڤد شینکەر.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە پێویستی پشتیوانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە بەرامبەر مەترسییە ھەنوکەیەکان و بەرجەستەکردنی ھاریکاری نێودەوڵەتی لە بەگژداچونەوە و بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر. 

ھەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە دواپێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان کرا، بەتایبەتی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، ھاوکات دووپات لە پێویستی بە هاناوەچونی دۆخی مرۆیی لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سوریا کرایەوە، ھەروەھا جەختیشکرایەوە لە ڕێگانەدان بە دووبارە خۆ ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان