سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق

2019/10/16

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/١٦ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق عەلا موسا.

لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان، بەتایبەتی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، ھاوکات جەختکرایەوە لە پێویستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری له ناوچەکە و جیھاندا. 

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پێشخستنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش کرا، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و میسر دەستەبەر بکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان