سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك كەسایەتی دیاری هۆزەكان ئاماژەی بە گرنگی بوونی چاكسازی ڕیشەیی و جددی کرد لە بنیادنانەوەی دەوڵەت و دامەزراوەكانیدا

2019/10/16

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح دووپاتیكردەوە کە چاودێری بەستنی كۆنگرەیەكی نیشتمانی دەكات بۆ چاوخشاندنەوە بە دەستوور و بڕگەكانی، ھەروەھا جەختیشیكردەوە لە سەر بوونی كێشەی راستەقینە لە یاسای هەڵبژاردنەكان كە پێویستی بە دۆزینەوە و چارەسەری گونجاوە. 

سەرۆك بەرهەم ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/١٦ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا لەمیانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك كەسایەتی دیاری هۆزەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، رایگەیاند کە دەستوور مافی خۆپیشاندانەكان و پارێزگاری لە ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەلامەتی خۆپیشاندەرانی بەخشیوە، هاوكات پارێزگاریكردنیش لە موڵكی گشتی و تایبەت، ئەركی لێپێچینەوە بەسەر دەوڵەت دەسەپێنێ‌ لەو تۆمەتبارانەی دەستڕێژی گولەیان كردوە لە خۆپیشاندەران و رادەستكردنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە گرنگی بوونی چاكسازی  ڕیشەیی و جددی کرد لە بنیادنانەوەی دەوڵەت و دامەزراوەكانیدا، ھاوکات دووپاتی کردەوە کە ئەو گەندەڵییەی هەیە بەڵایەکی گەورەیە دەر ئەنجامی  توندوتیژ و تیرۆر و شەڕ و گەمارۆی ئابوورییە.

سەرۆك بەرهەم روونیشیكردەوە دەوڵەت پشوو درێژە لە كارەكانیداو ئاماژەی بەوە كرد یەكەم كەیس كە پێویستە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەین بریتیە لە دۆسییەی كوژرانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان و كەیسی دوەمیش بریتی دەبێت لە چاكسازیكردن لە سیستەمی حوكمڕانیدا كە لە عێراق كاری پێ‌ دەكرێت و سودی لێ‌ نابینرێت. 

سەرۆك كۆمار راشیگەیاند ئاڵەنگاریی گەورەمان لە پێشە كە ئەویش گرژی و ئازار و سوێیە كە دڵی ھاووڵاتیانی عێراقی گیرۆدە كردوە، بۆیە پێویستە لەم قەیرانە دەربازبین كە دەنگێك بوو بۆ بەرگریكردن لە چاكسازییەكان، جەختیشیکردەوە لەوەی كە ئەركە و لە ئەستۆمانەدایە، دان بەخۆداگر بین و دۆخەكە ئارام بكەینەوە بەڵام لەسووربوونمان بۆ چاكسازی نەوەستین نەوەك رووپۆشكردنی ئەو كێشانە كە گەلی عێراق لە پێناویدا خۆپیشاندانیان كرد و دەنگیان بەرزكردەوە.

لەلای خۆیانەوە كەسایەتی دیاری هۆزەكان كێشەو داواكارییەكانیان خستە روو كە ناوچەكانیان پێوەی دەناڵێنێت، لەگەڵ گرنگیدان بە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دۆزینەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان كە بەشدار دەبێت لە رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ بنیادنانەوە و قەڵاچۆكردنی بێكاری جگە لەوەی پێویستە یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە هەموو ئاستەكاندا بێتە دی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان