سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆک وەزیرانی نەرویج

2019/10/21

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٠/٢١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆک وەزیرانی نەرویج خاتوو ئیرنا سۆلبێرگ.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە ھەوڵەکانی عێراق کردەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان و خۆ بەدورگرتن لە ھەر پێشھاتێک کە دەرفەتی ئاشتی لە باربەرێت لە ناوچەکە و جیھاندا، ھەروەھا ئاماژەیکرد بەگرنگی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ پرسی سوریا دوور لە دەستوەردانی دەرەکی و لەشکرکێشی، ھاوکات  دووپاتیکردەوە لە پێشکەشکردنی یارمەتی و کۆمەکی بەپەلە بۆ ئاوارەکان کە لە ئەنجامی پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا دەربەدەربوون.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ھاریکاری نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست کرا لە بوارە جیاجیاکاندا، ھاوکات پێشھاتەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە و جیھان و جەنگی دژ بە تیرۆر خرایە ڕوو.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان