لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سەلام: جەخت لە پاراستنی خۆپیشاندەران و جێ بەجێکردنی داوا ڕەواکانیان کرایەوە

2019/10/23


لە سەر بانگھێشتی سەرۆک کۆمار د.بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵا فایەق زیدان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە گرنگی جێ بەجێکردنی داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران لە ماوەیەکی دیاریکراودا، کە خۆی لە چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی دەبینێتەوە، دووپاتیشکرایەوە لە فەراھەمکردنی پاراستنی خۆپیشاندانی ھێمنانە و ئازادی ڕادەربڕین کە بەپێی دەستوور رێگە پێدراوە، ھەروەھا تەئکید  لە پاراستنی ئاسایش و موڵکی گشتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کرایەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان