سەرۆک کۆمار لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکان و دیالۆگی نیشتمانی کرد سەبارەت بەھەموارکردنەوەی دەستوور

2019/10/27


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لەنێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق خاتوو جینین ھینیس بلاسخارت.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھاریکاری نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێداچونەوە بە سیستەمی ھەڵبژاردنەکان، ھاوکات تاوتوێی پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کرا، کە چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە لەلایەن تیمی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەقی کۆتایی پڕۆژەکە تەواو بکرێت، جەختیشکرایەوە لەگرنگی پشتیوانیکردنی لۆجستی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئامادەکارییەکانی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژە یاسای دیالۆگی نیشتمانی لەبارەی ھەموارکردنەوەی دەستوور خستە ڕوو کە گەلی عێراق و خۆپیشاندەران خوازیارن، وەک رێگە چارەیەک بۆ پروسەی چاکسازی سیاسی لە عێراق، ھەروەھا جەختیشیکردەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایشی گشتی و مافی ھاووڵاتیان لەخۆپیشاندانی ھێمنانە.

لەلای خۆیەوە خاتوو بلاسخارت پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ھەوڵەکانی عێراق دووپاتکردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و بێ ساخستە، لەگەڵ پێشکەشکردنی ھاریکاری و راوێژ بۆ بەھێزکردنی کاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەبواری ئەدای پیشەیی و سەربەخۆیدا، ھاوکات ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی خۆپیشاندانی ھێمنانە کرد.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان