لەمیانی ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەی یاسایی هەڵبژاردنەكان... سەرۆك كۆمار: پرۆژەكە ناوەندێكی بنەرەتی دەبێت بۆ چاكسازی سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا

2019/10/28


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح دووپاتیكردەوە پرۆژەی یاسایی هەڵبژاردنەكان ناوەندێكی بنەرەتیە بۆ چاكسازی سیاسیی و ئابووری لە وڵاتدا.

سەرۆك كۆمار لە میانی ئامادەبوونی لە كۆبوونەیەوەک ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٨ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەی یاسایی هەڵبژاردنەكان، ئاماژەی كرد بە پێویستی دانانی وادەیەكی دیاریكراو بۆ جێ‌ بەجێکردنی پرۆژەكە كە بریتیە لە جێ‌ بەجێ‌کردنی داواكاری راستەقینەی سیاسی و میللی، پێویستی بە هەماهەنگیكردنە لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەکان لە رووی تەكنیكی و سودبینین لە شارەزایی و ئەزمونیان لەو بوارە بۆ رێگریكردن لە ساختەكردن و پێچ و پەنا بەجۆرێك كە كاریگەری نەكاتە سەر سەروەریی و بڕیاری نیشتمانی، روونیشیكردەوە نیشتمان دەكەوێتە كەنارێكی ئارام ئەگەر بێتو ئەو یاسایە لە ئاست داواكاری و روانینەكانی هاوڵاتیاندا بێت.

سەرۆك كۆمار دوپاتیكردەوە گرنگە ئەو پرۆژەی یاسایە نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێكهاتەكان لە خۆ بگرێت، گرنگی بدات بە بەدیهێنانی داواكارییە رەواكانی گەل، بۆیە پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەكان پێویستە بە دوور بێت لە هەر جۆرە جیاكارییەك.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا كە نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووکان و زانكۆ و سەندیكا و یەكێتییە پیشەییەكان ئامادەی بوون، دیالۆگ و گفتوگۆیەكی چڕ و پڕ لە نێوان ئامادەبووان بەڕێوەچوو بۆ دەوڵەمەندكردنی یاساكە بە بیرۆكەی جیاجیا لە پێناو گەیشتن بە دارشتنێكی كۆتایی كە پەیوەستە بە لایەنەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە داواكاری گەلی عێراق بەدی بێنێت لە رێگەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان