سەرۆك كۆمار چاویكەوت بە سەرۆك و نەقیبی سەندیكاكان و جەختیكردەوە لە ئامادەکردنی پرۆژە یاسایی نوێی هەڵبژاردنەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا

2019/11/03


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠١٩/١١/٣ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا چاویکەوت بە سەرۆك و نوێنەرانی سەندیكا و رێکخراوەکان.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم لەرێگەی دیالۆگێكی راشكا و كراوەدا گوێی گرت بۆ بیرو بۆچونی ئامادەبووان لەبارەی ناڕەزایەتی و داواكاری و چۆنیەتی كاركردن بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی كە بەغدا و پارێزگاكانی تری پیادا تێپەڕ دەبێت ببێتە كلیلی چاكسازی راستەقینە و ریشەیی بۆ پرۆسەی سیاسی و سیستەمی حوكمڕانی لە وڵاتدا.

لەو چوارچێوەیەشدا، سەرۆك بەرھەم جەختیكردەوە لە ئێستادا كاری جددی لە سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەدەچێت بە ئاڕاستەی ئامادەكردنی پرۆژەی یاسایی نوێی هەڵبژاردنەكان و لەماوەی تەنیا هەفتەیەكدا تەواو دەكرێت و پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، ھاوکات لە پرۆژەی یاسای نوێی هەڵبژاردندا هاتووە كە گرەنتی رێزگرتن لە بۆچونی دەنگدەران دەكرێت و دادپەروەریش لە كێ‌ بەركێدا مسۆرگەر دەکات لە پێناو گەیشتن بە ئەنجومەنی نوێنەران، ھەروەھا سەرۆک کۆمار ئاشكراشی كرد گۆرینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە كۆمسیۆنێكی تر لەسەر بنەمای پیشەیی و دڵسۆزی دەبێت و دوور دەبێت لە هەر جۆرە جیاكارییەك و لایەنگیری حزبی.

سەرۆك كۆمار لە میانی خستنەرووی گفتوگۆ و دیالۆگی لەگەڵ ئامادەبووان، رایگەیاند شێوازی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان كە بەهای نیشتمانی راستەقینە و سوربوونی گەلی عێراق دەسەلمێنێ‌ بۆ راستكردنەوەی پرۆسەی سیاسی كە یارمەتیدەر دەبێت لە كاری زیاتر و جددی، هەروەها عێراق و سیستەمە حوكمڕانیەكەی لە چوارچێوەی دیموکراسی ئاشتیانە و رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و كاركردن بۆ بنیادنانی دەوڵەت و بەرەوپێش بردنی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان