سەرۆک کۆمار کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت

2019/11/04

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١١/٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی وڵاتانی ھۆلەندا ئیریک ستراتک، سوید لارش رۆنوچ، بۆسنە ماتۆ زیکۆ، باشووری ئەفریقا ئیبراھیم سالی، قوبرس ئەندریاس کۆزۆپەس لە عێراق وەرگرت.

لە میانی مەراسیمەكەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بەجۆرێک ببێتە مایەی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و جیھاندا، ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە ئەرکەکانیاندا.

لە کۆتایی مەراسیمەكەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ھاریکاری ھاوبەش کرا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکان بکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان