سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا

2019/11/04


سەرۆک کۆمار د.بەرھەم ساڵح ڕۆژی یەکشەممە ٢٠١٩/١١/٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆنگرێسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنەی ھێزەچەکدارەکان و ئەندامی حزبی دیموکراتەکان ئادەم سمێس.

لە میانی دیدارەکەدا کە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ماسیۆ تولەر ئامادەی بوو، باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات بکات، ھاوکات دووپاتیشکرایەوە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی چاکسازی لە عێراق و جێ بەجێکردنی داواکارییەکانی ھاووڵاتیان، لە چوارچێوەی چاکسازی لە سیستەمی سیاسی و ئابووری و فەراھەمکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ھاووڵاتیان.

ھەروەھا گفتوگۆکرا لە بارەی جەنگی دژ بە تیرۆر و دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی  ناوچەکە و جیھان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان