سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە عەمار حەکیم

2019/11/04


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١١/٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەمار حەکیم.

لە میانی دیدارەکەدا باس لەجێ بەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی ھێمنانە و گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پارێزگاری لە موڵکی گشتی و تایبەت کرا.

ھەروەھا دووپاتی پەلەکردن لە جێ بەجێکردنی ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی سیاسی و ئابووری و فەراھەمکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ھاووڵایتان کرایەوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان