سەرۆک کۆمار پێشوازی لە بالیۆزی فەرەنسا کرد

2019/11/07


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم سالح ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١١/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە برونۆ ئۆبیر باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا دەربارەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی و پەرەپێدانی چاکسازی لە وڵات و رێگەچارەی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا کە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان