سەرۆک کۆمار کارنامەی باڵیۆزی نوێی بەریتانیای وەرگرت

2019/11/12


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١١/١٢ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی باڵیۆزی نوێی بەریتانیای لە عێراق ستیڤن ھیک وەرگرت.

لە میانی مەراسیمەکەدا سەرۆک بەرھەم باسی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و بەریتانیا و پێویستی بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی ھاریکاری دوو قۆڵی لەگشت بوارەکاندا کرد، ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ خواست لە ئەرکەکانیدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان