سەرۆک کۆمار بە بۆنەی ماڵئاوایی عەدنان پاچەچی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کرد

2019/11/18


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/١١/١٨ بەبۆنەی ماڵئاوایی خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی ‌پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ‌خانەوادەکەی کرد.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانی و دیبلۆماتکار و خەباتگێڕ لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، خوالێخۆشبوو (عەدنان پاچەچی) مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو ھەمیشە پشتیوانی گەلان بوو دژ بە دیکتاتۆریەت و لە ھەمان کاتدا کاری زۆری کردووە لە پێناو ھێنانەدی دیموکراسی لە عێراقدا.

بەم بۆنە خەمبارەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکارو ھەموو دۆستان و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، خودای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری خانەوادەکەیان بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان