سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ کرد

2019/11/20


سەرۆک کۆمار: جەختی لە پێویستی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ھەوڵەکانی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی سەرپێچی و دەستدرێژیکردنە سەر ھاونیشتمانیان.

سەرۆک کۆمار د.بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١١/٢٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ عەقیل جاسم موسەوی و شاندی یاوەری.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە کاری کۆمسیۆن لە چوارچێوەیەکی پیشەیی و مرۆیی، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بەگرنگی بەدواداچونی پرسەکانی شەھید و برینداران و دەستبەسەرکراوان و گواستنەوەی راستیەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، دووپاتی لە ئامادەبوونی کۆمیسۆنەکە لە مەیدانەکانی خۆپیشاندان و کارکردن بۆ بەدواداچونی راستی رووداوەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ کردەوە، ھەروەھا ئاماژەی کرد بە پەیوەندی بەردەوامیان بەحکومەت و گواستنەوەی پێشھاتەکان لەچوارچێوەی ئەرکی نیشتمانیدا لە پێناو بەرجەستەکردنی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان