سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەمیری قەتەرەوە پێگەیشت

2019/11/22


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٩/١١/٢٢ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەمیری قەتەر  شێخ تەمیم حەمەد پێگەیشت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، ئەمیری قەتەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە ھەنوکەیەکان و بەدیھێنانی چاکسازی و سەقامگیری، ھەروەھا جەختیشی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی برایانەی نێوان عێراق و قەتەر کردەوە.

لەلای خۆیەوە سەرۆک بەرھەم، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شێخ تەمیم دەربڕی، بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ عێراق، ھاوکات دووپاتی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە ھەردوو گەلی دۆست و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان