سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە نوێنەرانی پارێزگای موسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران

2019/11/27


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٢٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوێنەرانی پارێزگای موسڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی دەستی تیرۆر کرا، ھاوکات تاوتوێی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی خواستەکانی ھاووڵاتیانی شاری موسڵ کرا لە پێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر.

لەلای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە بارودۆخی موسڵ و شارۆچەکەکانی سەر بەو پارێزگایەیان خستەڕوو، لەگەڵ ھەوڵەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵ.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان