سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە پارێزگاری نوێی موسڵ

2019/11/28


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١١/٢٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە پارێزگاری نوێی موسڵ، نەجم عەبدوڵا جبوری.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە و پێویستی یەکخستنی گشت تواناکان کرا لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی شارەکە و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتوەکانی دەستی تیرۆر، ھاوکات دووپاتیش لە دەستەبەرکردنی خواستی ھاووڵاتیان کرایەوە بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم پیرۆزبایی لە جبوری کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەپارێزگار و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی پارێزگاری پێشوو مەنسور مەرعی لە خزمەتکردنی شاری موسڵ نیشاندا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان