سەرۆک کۆمار بەجیا پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھەردوو باڵیۆزی ڕوسیا و یەکێتی ئەوروپا لەعێراق

2019/12/02



سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٢/٢ لەکۆشکی سەلام لە بەغدا بەجیا پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جینین ھینیس بلاسخارت و باڵیۆزی ڕوسیا ماکسیم ماکسیمۆڤ و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق مارتن ھوس.

لە میانی دیدارەکاندا باس لە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ بەر قەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ھێنانە دی چاکسازی لە عێراقدا کرا، ھاوکات بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان تاوتوێی کران، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.
 
لە کۆتایی دیدارەکاندا تاوتوێی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان کرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان