سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق

2019/12/04


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٢/٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق عەلا موسی.

سەرەتای دیدارەکە باڵیۆزی میسر نامەیەکی لە سەرۆکی وڵاتەکەی عەبدولفەتاح سیسی گەیاندە سەرۆک بەرھەم و تێدا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربڕیوە.

لە میانی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە کاری ھاوبەش بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات. 
 
ھاوکات لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان و پێویستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا کرا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان