سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ھەریەک لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق

2019/12/04


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٢/٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ھەرسێ وڵاتی، بەریتانیا ستیڤن ھیکی و ئەڵمانیا ئۆلە دییەل و فەرەنسا برۆنۆ ئەوبێرت لە عێراق.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و جێ بەجێکردنی چاکسازییەکان لە عێراقدا کرا، ھاوکات چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا خرایە ڕوو، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.

ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان