سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لەنێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا

2019/12/05

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٢/٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا جێمس جێفری و باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ماسیۆ تیولەر و شاندی یاوەری.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و جێ بەجێکردنی چاکسازییەکان کرا، ھاوکات جەختیشکرایەوە لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.

ھەروەھا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی سوریا و ناوچەکە و پێویستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە جیھاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان