سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا.. دووپاتی لە پابەندبوون بەکاتە دەستوورییەکانەوە کردەوە بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتی کە جێگای ڕەزامەندی گەلی عێراق بێت

2019/12/09

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٢/٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و گرنگی پابەندبوون بەکاتە دەستوورییەکانەوە کرا، سەبارەت بەیەکلایی کردنەوەی کاندیدکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی کاتی و پێویستی دیاریکردنی کەسێکی نیشتمانی لێھاتوو کە جێگای ڕەزامەندی گەلی عێراق بێت و توانای جێ بەجێکردنی چاکسازییەکانی ھەبێت، بۆ ئەوەی ڕابسپێردرێت تا ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێ گەرد، بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکان بەجۆرێک نوێنەرایەتیەکی دادپەروەرانەی گەل و خواستەکانی بکات. 

ھەر لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و رووبەڕووبوونەوەی سەرپێچیکاران لە یاسا کە خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و ئاسایشی گشتی دەکەنە ئامانج، ھاوکات دووپاتیش کرایەوە لە دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیرورای ئازاد، ھەوەھا تەئکیدکرایەوە لەوەی کە پێویستە دەزگا ئەمییەکان چالاکوانیانی مەدەنی بپارێزن و ڕێگربن لە رفاندن و تۆقاندنیان لە گروپە تاوانکارەکان، ھاوکات کار بکرێت بۆ پشتیوانیکردنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان