لە بیرەوەری ساڵیادی ئازادكردنی عێراق لە داعشی تیرۆریست... سەرۆك كۆمار: لە بیرەوەرەی سەركەوتندا مێژوویەك لە گەشت و داستانی پاڵەوانێتی دەكەینەوە

2019/12/10


بۆ پاڵەوانانی ئازادیخواز لە یادی ئازادیدا 
بۆ شەهیدانی نەمر و خانەوادە سەربەرزەكانیان 
بۆ بریندار و کەسوکارییان 
بۆ سەربازە پاڵەوانەکانمان 

 بۆ تەواوی ریز و یەكەكانی هێزە چەكدارەكان كە رۆڵیان بینی لە بەدیهێنانی ئاسۆیی بەیانیەكی نوێ‌ بۆ عێراق رۆژێكی نوێیان لە ئازادی و شكۆمەندی بۆ گەلی عێراقی بەدیهێنا.

 بۆ گەلی عێراقی مەزن

 هەمووان پێكەوە یادی ئەو ئازادییە دەكەینەوە كە داستانێكی خوڵقاند و بە خوێن و قوربانییەكان پاكبووەوە، پیرۆز بێت لێمان یادی سەركەوتنی مەزن، ئێمە ساڵیادی ساڵانەی لە گۆڕنانی ئەو تاریكیەی دەكەینەوە كە تاوانكاری  لەگەڵ خۆی هێنا، ئێوە پشوو درێژ بوون لە كار و خەبات و قوربانیدان و پاڵەوانێتی بە درێژایی ساڵانی شكۆمەندی كۆڵتان نەدا تاكو قوربانییەكانی ئێوە بە سەركەوتنی شاد كردین، كە گەلەكەتان و نەوەكانی داهاتوومان شانازی پێوە بکەن، گەلەكەتان پاراست و مرۆڤایەتیشتان لە چنگی شەرانگێزی پاراست.

لە یادی شكۆمەندی سەركەوتندا مێژوویەكی رووناك لە گەشت و پاڵەوانێتی و چیرۆك و داستانی سەركەوتن دەكەینەوە كە هەموو ساتێك شكۆمەندی و نەمری دەهێڵێتەوە لەم بیرەوەرییە نەمرەدا خۆشەویستی و ئومێد كۆمان دەكاتەوە لە هەڵوێستێكی شادەماری ئارامی كە تێیدا بە فتوای ئاینی جیهادی دەستی پێكرد و توانای لاوەكانمان بە فیرۆ نەچوو لە گۆرەپانەكانی شكۆمەندی و گەورەییدا دەستی پێكردەوە سوپاس و ستایش بۆ مەرجەعیەتی ئاینی باڵا سەید عەلی سیستانی , سڵاو لە هەموو ئەو زانایانەی كە بانگەشە لە پێناو ئازادیدا دەكەن.

لەم بیرەوەریەدا پاڵەوانێتی پاڵەوانەكانمان لە فەرماندە مەیدانییەكان بە هەموو ریز و پێكهاتەكانییەوە لە سوپا و پۆلیس و بە گژداچوونەوەی تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە بیر ناكەین، هەروەها ئەو ئەركە پیرۆزە لە بیرناكەین كە سوپا مەزنەكەمان وەك پاڵپشتیەك بۆ ئیوە و سوپا و هێزە چەكدارەكان وەستا ئەوە گەلەكەمانە گەلی عێراقی كە بە گیان و سامان و موڵكیەوە لە كۆششدا بوو وە شكۆمەندی نیشتمانی دەپارێزێت و شار و گوندە وێرانكراوەكان هەڵدەسێنێتەوە تاكو سەركەوتنەكان بە دی دێت.

هەروەها هەڵویستی هەموو ئەو دەوڵەتانە لە بیر ناكەین كە پاڵپشتی و پشتیوانی عێراقییان كرد بۆ ریشە كێشكردنی كوشتارگە و تاریكی لە ژێر ناوی داعشدا.

 گەلی عێراق... ئەی گەلی ستەم دیدە یادی ئەم پاڵەوانێتیانە هەمیشە لە نێوانماندا بە زیندووی دەهێڵێنەوە هەمووان ئێستا پێكەوە لە رۆژانێكی مێژووی نوێدا دەژین مێژوویەك كە لاو و گەنجەكانمان لە كچ و كوڕ لە گۆرەپانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە داوای ژیانێكی شكۆمەند دەكەن لە رێی دروشم و داواكاری بۆ ئەوەی شكۆمەندی ژیان بگەڕێتەوە لە دوای شكۆمەندی نیشتمان.

رۆڵەكانمان لەخۆپیشاندەران....

ئێوەو پاڵەوانەكانمان لە هێزە ئەمنییەكان، گۆرەپان و پردەكان بكەنە خاڵی بەیەك گەیشتن نەك دابڕان، رێگەمەدەن بە دوژمنەكانمان كە سەركەوتن و مێژووەكانمان بشێوێنێت لە سەر دەستی تێكدەران كە دەیانەوێت عێراق و گەلەكەی ویست و هیمەتەكانی بەرەو دواوە بەرن و هەمووان پێكەوە داوادەكەین كاروانی چاكسازی سیستەماتیک بكرێت، هەڵەكان چاك بكرێت بەرەو دامەزراندنی حكومرانیەتی رەشید.

داوا لە ئێوە دەکەم هەر وەک چۆن بانگهێشتی پێکهاتە سیاسییەکان دەکەم کە پێکەوە هەماهەنگی بکەن لە ناونان و رازیبوون و رێکەوتن لەسەر راسپاردنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە چوارچێوەی پێودانگەکانی دەستوور، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دانراون و پرۆسەی بنیادنانەوەی وڵات و دامەزراوەکانی بەرەو پیش ببرێت و کارێک بکرێت کە لە ئاستی ویستی لاوان و رۆڵەکان و منداڵان و ژنان و تەواوی پیكهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی بێت، با بیرەوەری سەرکەوتن لە پیناو یەک ریزی و هەستانەوەدا بێت بە ویستیكی یەکگرتوو بۆ بنیادنانەوەی ئەو عێراقەی دەمانەوێت.

شكۆمەندی بۆ عێراق و گەلە سەربەرزەكەی 
درود بۆ شەهیدەكان، شكۆمەندی بۆ خانەوادەكانیان كە شەهیدەكان ئەو شكۆمەندیەیان دروست كرد و پیشكەشی گەل و وڵاتیان كرد.

بەرەو سەركەوتنی زیاتر..


بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆمار 
بەغدا ٢٠١٩/١٢/١٠
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان