سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌كادیمی و نوێنەری سه‌ندیكاكان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی باسی له‌كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی كرد كه‌مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی گه‌ل بێت

2019/12/11


لە چوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گوێ گرتن لە لایەنە فەرمی و جەماوەرییەکان سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٠١٩/١٢/١١ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا لەگەڵ ‌ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی زانكۆكان و ئه‌كادیمی و نوێنه‌ری سه‌ندیكای پیشه‌ییه‌كان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی بەجیا کۆبووەوە. 

له ‌میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا، باس له ‌دۆخی ئێستای وڵات و هه‌وڵه‌كانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ حكومه‌تی كاتی کرا له‌ چوارچێوه‌ی كاته‌ ده‌ستووریه‌كاندا.

لە کۆبوونەوەکاندا دووپات له‌گرنگی به‌شداری پێی کردنی نوخبه‌ جیاوازه‌كان کرایەوە بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بڕیاری نیشتمانی له ‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی جێ به‌جێكردنی به‌ركه‌وته‌كانی چاكسازی و ئاماده‌كاری بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد به‌پێی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپەروەرانە. 

له ‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سه‌رۆك وه‌زیرانی کاتی جێگای ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت به‌گشت چین توێژه‌كانییه‌وه‌ و ببێته‌ مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر بۆ گەلی عێراق و لە چوارچێوەی یاسا و کاتە دەستووریەکاندا. 

ھاوکات جەخت له‌گرنگی پاراستنی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان کرایەوە، ئەمە جگە لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕان و دەرچووان له‌یاسا و بەتایبەتی ئەو کەسانەی كه‌خۆپیشاندەران و ئاسایشی گشتی ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆك كۆمار، له ‌میانی گفتوگۆیه‌كی ڕوون و ئاشكرا گوێبیستی دید و بۆچونی ئاماده‌بووان بوو، سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی چاكسازی و خواسته ‌ڕه‌واكان و چۆنیه‌تی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌ ئاشتیه‌كان ببنه‌ بنه‌مای كاركردن بۆ چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كجاركی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستكردن به‌قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان و پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان