سەرۆك كۆمار بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی یەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانەکان کرد

2019/12/24


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ سێ‌ شەممە ٢٠١٩/١٢/٢٤ پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە کریستیانەکان و مرۆڤایەتی بەگشتی كرد بەبۆنەی جەژنەكانی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە. 

ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:

لەگەڵ هاتنەوەی جەژنەكانی سەری ساڵی نوێی زاینی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە برا کریستیانەکانی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و تەواوی کریستیانەکان و مرۆڤایەتی بەگشتی دەکەین، بۆ ئەم بۆنە بە پێزە كە بۆنەی لە دایكبوونی پەیامبەری خۆشەویستی و ئاشتی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لێ‌ بێت.

هەمووان پێكەوە لە یادی سەری ساڵی نوێی زاینی پڕ شكۆیەدا بە بەها بەرزەكان رێنوێن دەبین كە پایەبڵندی حەزرەتی مەسیح لە پێناوی پاكییەتی و برایەتی و شكۆمەندی مرۆڤایەتی و خۆشبەختی  لەگەڵ خۆیدا هێنای.

ئەو بەهایانەن كە ئاینە ئاسمانییەكان بە یەكەوە كۆدەكاتەوەو مرۆڤایەتی لە گەڵیاندا دەژی بە بیری مرۆڤایەتی بڵند لە پێناو پەرەپێدان و ژیان لە سەرو هەمووشیانەوە بە ئاشتی و ئارامی، هەر بەم جۆرە گەلەكەمان لە ئاستە جیاجیاكان بە پێكهاتەی ئاینی و تایفی بە خۆشەویستی و هاریكاری ژیانیان گوزەراند و بە درێژای سەدەكانیش بەم جۆرە دەبێت و ئەم نمونەیەشیان لە پێكەوە ژیانی نمونەیی پێشكەش كرد.

 لێرەوە بە سوپاس و پێزانین و شكۆوە لەبەردەم ویستی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە کریستیانەکان ڕادەوەستین  کە بڕیاری ئاھەنگ نەگێرانیان داوە لە یادکردنەوەی  ئەمساڵدا، وەك ڕیزێك بۆ ئەو خوێن و قوربانیانەی كە ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە شەهید و بریندارکان لە ڕیزی خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز و هێزە ئەمنییەكان داویانە بۆ دۆخی گشتی وڵات. 

ئەو دۆخەی كە هەمووان ئومێد دەكەین و كاردەكەین بە هەموو تواناكانمانەوە لە پێناو تێپەڕاندنی بە ئاراستەی پەرەپێدانی چاكسازی زیاتر و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری وڵات و هەڵسانەوە و پێشخستنی، بە جۆرێك كەلە ئاستی ویستی گەلەكامان بێت بە جیاوازی ئاین و پێكهاتە و تائیفیەكانییەوە.

دووبارە ساڵی نوێی پیرۆز بێت، وەك شكۆیەك بۆ یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح و خۆشەویستی بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە برا کریستیانەکان لە ھەر شوێنێک بن دەکەینەوە، ھاوکات هەمیشە نزا دەكەن بۆ خۆمان و تەواوی مرۆڤایەتی لە پێناو ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزەرانی و برایەتی.

هەموو ساڵێكتان بە خۆشی بگەڕێتەوە
هەموو ساڵیك عێراق لە ئاشتی و شكۆمەندیدا بمێنێتەوە 

بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان