سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئیسلامی کوردستان ئەنجامدا

2019/12/29


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١٢/٢٩ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک بەرھەم پیرۆزبایی خۆی بۆ دووبارە ھەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و ئەنجامدانی کۆنگرەی ھەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راگەیاند و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ئەمیندار و یەکگرتووی ئیسلامی خواست. 

ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان سەرۆک کۆمار و ئەمینداری گشتی یەکگرتوودا، باس لە دۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و ناچەکە کرا، بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا ھاورابوون کە پێویستە کێشەکان بە رێگای گفتوگۆ و دیاڵۆک چارەسەر بکرێت بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی خەڵک.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان