سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ پادشای سعودیە پێگەیشت

2020/01/05


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/٤ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى ته‌له‌فۆنى له‌ شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود پاشای سعودیە پێگه‌یشت.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى دواین گۆرانكارییه‌ ناوچەی و په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى هه‌ردوو وڵاتى برا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ پشتیوانى وڵاتەکەی بۆ به‌دیهێنانى سەقامگیری عێراق و سه‌لامه‌تى خاكەکەی، ھەروەھا ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و گرێبه‌نده‌ به‌هێزانه‌ى كه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر سوربوونى سعودیە له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق و ناوچه‌كه‌ و پێویستى به‌دوورگرتنى عێراق له‌ ناكۆكى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان، ھاوکات جەختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى دان به‌خۆداگرتن و ئارامگرتنی دۆخه‌كه‌ بۆ به‌دیهێنانى ئاسایش و ئارامی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و گرتنه‌به‌رى ته‌واوى رێوشوێنه‌كان بۆ دوورخستنەوەی پڕیشکی قه‌یرانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار سوپاسى پادشای سعودیەی كرد بۆ پابه‌ندبوونى خۆى و وڵاتەکەی به‌ عێراق، ته‌ئكیدیشى كردو‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى ته‌واوكردنى سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعش و گروپە توندره‌وه‌كاندا، ھاوکات پشتیوانیكردنى سه‌روه‌رى عێراق له‌ رێگه‌ى دورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌ گرژیی ئیقلیمى و سیاسەتی جه‌مسه‌رگیری له‌ پێناو به‌ دیهێنانى ئاسایشى ناوخۆ كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.

هه‌ر له‌میانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستى پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ خرایه‌ روو كه‌ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى و داواكارییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى برا بكات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان