سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە‌ پادشای ئوردن-ەوە پێگەیشت و سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان گفتوگۆیان کرد

2020/01/05


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/٥ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە‌ پادشای ئوردن شاعەبدوڵای دووم-ەوە پێگەیشت.

لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و پێشهاتە ئەمنی وسیاسییەکانی ناوچەکە کرا.

‌لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پادشای ئوردن دووپاتی لە پێوستی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە و مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکانی ئێستا و دانبەخۆداگرتنی هەموو لایەکی کردەوە، هاوکات پشتیوانی وڵاتەکەیشی بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق دەربڕی.

لەلای خۆیەوە سەرۆک بەرهەم پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بەرزنرخاند، ھاوکات جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە لە گشت بوارەکاندا و ئاماژەشی بەوە کرد کە عێراق هەوڵدەدات  ببێتە فاکتەری سەقامگیری بۆ بە یەکگەیشتنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە، نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێ و کێشمە کێشم.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان