سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا-وە پێگەیشت و تاوتوێی پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد

2020/01/05


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/١/٥ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا-وە پێگەیشت، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دواین پێشهاتەکانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە تاوتوێ کرا.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جەختیکردەوە لەسەر سوربوونی وڵاتەکەی بۆ ئارامی عێراق و سەروەریەکەی و گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، دووپاتیشیکردەوە لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و رێگریکردن لە دروست بوونی گرژی لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە رێزگرتنی عێراق لە بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان، ھاوکات هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر بەرزنرخاند، جەختیشی لەوە کردەوە کە تا ئێستا گروپە تیرۆریستییەکان هەڕەشەن بۆ سەر عێراق و ناوچەکە و جیهان.

ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام بێت لە زۆربەی ئاستەکان بۆ ریشەکێشکردنی مۆڵگەی تیرۆریستان، ئاماژەشی بەوەکرد کە گرژییە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە خزمەت بەو هەوڵانە ناکەن، لە ھەمان کاتدا تەئکیدیشی کردەوە کە عێراق سورە لەسەر ئەوەی ببێت بە گۆرەپان و ناوەندێک بۆ ئاشتی و سازانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێکان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان