سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ‌میری قەتەر ئەنجامداو سەبارەت بەپێشهاتەکانی ناوچەکەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات گفتوگۆیانکرد

2020/01/05


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/٥ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ‌میری قەتەر شێخ تەمیم کوڕی حەمەد-ی دووەم ئەنجامدا.

لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک بەرھەم و شێخ تەمیم سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە پرس و ڕاوێژیان کرد.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک بەرهەم دووپاتی لە پێوستی دانبەخۆداگرتن و چڕکردنەوەی هەوڵە ناوچەیی و جیھانییەکان کردەوە لە پێناو ھێنانەکایەی دیالۆگ وەک ئەلتەرناتیڤێک بۆ ئەو ململانییەی لە ناوچەکەدا هەیە، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێ و کێبڕکێ بەڵکو دەبێتە پێگەیەک بۆ ئاشتی و گفتوگۆی راستەقینە لە نێوان وڵاتان بۆ خزمەتی خواستی گەلانی ناوچەکە.

‌لەلای خۆیەوە میری قەتەر دووپاتیکردەوە لە پێوستی دانبەخۆداگرتن و هێورکردنەوەی دۆخەکە لەم قۆناغەدا، بۆ دوور خستنەوەی ئاڵۆزی و قەیرانەکان لە عێراق و ناوچەکەدا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان